دەوڵەتی تورک دەستی بەسەر سەدان دار زەیتونی عەفریندا گرت

دەوڵەتی تورک لە ناوچەی مابەتای عەفرین زەیتونی هاوڵاتیان تاڵان دەکات و دەستی بەسەر سەدان دار زەیتوندا گرت.

بەپێی سەرچاوەکان، چەتەکانی گروپی تیرۆریستی تارق جوریە (ئەبو عەمار) کە لە گەڕەکی بابا عەمرۆی حومسەوە هاتوون و لە عەفرین جێگیر بوون، بە هاوکاری گروپی تیرۆریستی ئەبو هەمزە لە گوندی شۆربەی ناوچەی مابەتا، دەستی بە سەر دەیان هەکتار زەوی کشتوکاڵیدا گرتووە.

سەرچاوەکان ناوی ئەو کەسانەیان ئاشکرا کرد کە زەویەکانیان لەلایەن چەتەکانەوە زەوتکراوە کە ئەمانەن:

سەیدۆ سەیدۆ کوڕی ڕەشید حەج قەدری، ١٠٠ داری زەیتون.

حسێن شێخ عوسمان کوری محەمەد ٢٠ داری زەیتون.

فاروق خەلیل ١٢٠ داری زەیتون.

محەمەد ئەمیر ٢٢٠ داری زەیتون.

محەمەد عەلی عەلۆ ٢٧٨ داری زەیتون.

محەمەد عەلی هشینۆ ٢٢٠ داری زەیتون.

عوسمان هشینۆ ١٢٥ داری زەیتون.

نزیکەی ٥٠ هەکتار زەوی زەوتکراوە کە ١٠ هەکتار باخی زەیتونە.

چەتەکان هەروەها ١٢ داری زەیتونی هاوڵاتیەکیان بە ناوی ئیدریس شێخ عوسمان لە گوندی مەیدانکێی ناوچەی شەرا بڕیوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکان، چەتەکانی تارق جوریە لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرین، لە گوندەکانی ناوچەی بلبل، باج لەو هاوڵاتیانە وەردەگرێت کە دار زەیتونیان هەیە.

هەروەها ژمارەیەک سەرچەتەی گروپەکانی (سوڵتان موراد، ڕیجال ئەلحەرب، فەیلەق شام و نوخبە) دەستیان بەسەر زیاتر لە ١٠ هەزار دار زەیتونی ٤٧ خانەوادەی شاروچکەی مەیدانکێیان گرتووە.

ف.ق