دەوڵەتی تورک گوندەکانی سوریانی و ئێزدی بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی تربەسپی کانتۆنی قامیشلۆی بۆردومان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، سوپای تورک گوندی تل عەباسی سوریانی لە تربەسپی تۆپباران کرد.

باس لەوە کراوە، سێ تۆپ بەر گوندەکە کەوتووە، یەکێکیان بەر خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کەوتووە.

دوای گوندی سوریانی، ئەمجارە دەوڵەتی تورک گوندی تل خاتون کە زۆربەی دانیشتوانەکەی ئێزدین بۆردومان کرد.

زانیاری ورد سەبارەت بە هێرشەکان لەبەردەستدا نییە.