دەوڵەتی تورک گوندێکی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد: منداڵێک شەهید بوو
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی تنبێی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا منداڵێک شەهید بوو و دوو کەسیش بریندار بوون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی تنبێی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا منداڵێک شەهید بوو و دوو کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری تورک گوندی تنبێی ناوچەی شەرای کانتۆنی عەفرینی بە چڕی تۆپباران کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵیک بە ناوی ئەسەد محامید (١٦) شەهید بوو و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی خالید شێخ تەها و ئەحمەد محەمەد بریندار بوون.
هەروەها زیانێکی زۆری ماددی دروست بوو.
ف.ق