دەوڵەتی تورک گوندێکی شێراوای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بورج قاسی ناوچەی شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بورج قاسی ناوچەی شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد.
بەپێی زانیاریەکان، هێزە داگیرکەرانی تورک کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ گوندی بورخ قاسی ناوچەی شێراوای عەفرینی بۆردومان کردووە.
داگیرکەران ٣ی حوزەیرانیش بە ئۆبۆس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی زیارا و عاقیبا کە لە بەرانبەر کەمپی کۆچبەرانی عەفرینە.
بەپێی زانیاریەکان ١٥٠ تۆپ بەر ناوچەکە کەوتووە.
ف.ق