دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر ٣ گوندی عەین عیسا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندەکانی جەهبەل، فاتسێ ، سکێرۆی رۆژهەڵاتی عەین عیسا تۆپباران کرد. قەسەدە وڵامی هێرشەکانی دایەوە و بارەگاکانی داگیرکەرانی لە کرۆمازات، حەمام تورکمان و شەڕگراک کردە ئامانج.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندەکانی جەهبەل، فاتسێ ، سکێرۆی رۆژهەڵاتی عەین عیسا تۆپباران کرد. قەسەدە وڵامی هێرشەکانی دایەوە و بارەگاکانی داگیرکەرانی لە کرۆمازات، حەمام تورکمان و شەڕگراک کردە ئامانج.
نزیکەی ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی مەعالەکی عەین عیسای تۆپباران کرد و دواتر رووی هێرشەکانی کردە گوندەکانی رۆژهەڵاتی شارەکە.
دەوڵەتی داگیرکەری و چەتەکانی کە بەرماوەی داعش و ئەلنوسرەن، گوندەکانی جەهبەل، فاتسێ، سکێرۆی رۆژهەڵاتی عەین عیسای تۆپباران کرد.
https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2022-05-17-eyn-isa-isgalci-turk-ordusu-saldirdi-1.mp4
هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە)، لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا وڵامی هێرشەکانی دایەوە. قەسەدە بارەگای داگیرکەرانی لە گوندەکانی کرۆمازات، حەمام تورکمان و شەڕگراک کردە ئامانج.
ف.ق