دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر عەین عیسا.. قوربانی لێکەوتەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گوندێکی عەین عیسای تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چڕی گوندی مشیرفەی سەر بە ناوچەی عەین عیسا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و سایلۆی گەنم و گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای ناوچەکەی تۆپباران کرد.


بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا، یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە بە ناوی بەشار ئەحمەد، تەمەن ٢٦ ساڵ بریندار بووە.