دەوڵەتی تورک هێزەکانی دیمەشقی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندێکی ناوچەی شێراوای عەفرین بە فرۆکەی بێفرۆکەوان هێزەکانی دیمەشقی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردەسەر بارەگایەکی حکومەتی دیمەشق لە گوندی سۆخانکێی ناوچەی شێراوای عەفرین.

راگەیەندرا کە هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە. باس لەوە دەکرێت درۆنێکیش خراوەتە خوارەوە.