دەوڵەتی تورک لە ڕاجۆی عەفرین ٢ کەسی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین دوو هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی ڕاجۆ، هێرش کردە سەر گوندی حەجیکا زێڕین و دوو هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند.

باسی ئەوە دەکرێت ئەحمەد ڕەشیدی ٥٠ ساڵ و کوڕەکەی بە ناوی بەیرەم ڕفێنراون و بۆ ناوەندێکی سەربازی براون و چارەنووسیان نادیارە.

ف.ق