دەوڵەتی تورک لە عامودێ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەر هێرشی ئەنجامدا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەرەوە لە شاری عامودێی رۆژئاوا هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک.

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی شەڕکەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی بوحەیرەی سەر بە ناوچەی عامودێ-دربێسیێ ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد.

لەبارەی زیانەکانەوە زانیاری بەدەست نەخراون.

سوڕانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ناوچەکە بەردەوامە.

هـ . ب