دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٢ کەسی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە عەفرینی داگیرکراو ڕژێمێکی تیرۆریستی دامەزراندووە، دوو کەسی دیکەی لە شارۆچکەی جندرێس ڕفاند. هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە دەستکەوتوون، 'پۆلیسی سەربازی' کە ئامرازێکی تاوانکاری نیمچە سەربازی دەوڵەتی تورکە، لە شارۆچکەی جندرێس، حسێن عوسمانی (٣٨ ساڵ) و محەمەد عەلی بەکر (٤٣ ساڵ)یان ڕفاندووە.

ڕاگەیاندراوە کە کەسە ڕفێنراوەکان خەڵکی گوندی یەلاقوزن و نازانرێت بۆ کوێ براون.

دەوڵەتی تورک، ڕژێمی تیرۆری لە هەرێمە داگیرکراوەکان بە تایبەت لە عەفرین دامەزراندووە. ڕۆژانە تاوانی ڕفاندن، ئەشکەنجەدان، لێپرسینەوە، تاڵانکردن لە هەرێمە داگیرکراوەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی تۆمارکردنی تاوانەکان، لە مانگی نیساندا لانیکەم ٢٨ کەس ڕفێندراون. بەپێی هەمان سەرچاوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٤٣٥ کەس لە عەفرین ڕفێندراون کە لەنێویاندا منداڵ و ١٨٠ نەخۆش هەیە.