دەوڵەتی تورک لە عەفرین هاوڵاتیەکی دیکەشی ڕفاند

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی خاڵتای ناوچەی جندرێسی عەفرین هاوڵاتیەکیان ڕفاند.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی خاڵتای سەر نە ناوچەی جندرێسی عەفرین هاوڵاتیەکیان بە ناوی خەلیل ئیبراهیمیان ڕفاند.

ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی عەفرین لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێنراون و ڕێژەی کورد لە عەفرین بەر لە داگیرکردنی ٩٥٪ بوو، بەڵام لە ئێستادا ڕێژەی کورد بۆ ٢٥٪ دابەزیوە.

ئەو کوردانەی کە لە عەفرین ماون، ڕووبەرووی هەر جۆرە تاوانی کوشتن، دەستدرێژی و ڕفاندن بوونەتەوە.

ف.و