دەوڵەتی تورک لە عەفرین هاوڵاتیەکی مەدەنی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندێکی شەڕای عەفرین هاوڵاتیەکی مەدەنی ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان چەتەکانی بەرەی ئەلشامیەی سەر بە داگیرکەری تورک لە گوندی مرسک مەدەنیێکیان ڕفاندووە.

ناوی هاوڵاتیەکە فەتحی محەمەد عەلیە و نازانرێت بۆ کوێ براوە.

بەپێی ئاماری پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین لە ماوەی ٤ ساڵی رابردوودا ٧٠٠ کەسی مەدەنی کوشتووە و لانیکەم ٨٥٠٠ کەیشی ڕفاندووە. چارەنووسی زۆربەی ڕفێنراوەکان نادیارە.

ف.ق