دەوڵەتی تورک لە عەفرین پیاوێکی تەمەن ٧١ ساڵی رفاند

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە راجۆ گوندنشینێکی بەناوی عەلی عومەر تەمەن ٧١ی رفاندووە.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین بڵاویکردەوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی عەلەمداری سەر بە ناوچەی راجۆ گوندنشینێکی بەتەمەنی رفاندووە.

زانرا کە ئەو کەسەی رفێندراوە ناوی عومەر عەلی تەمەن ٧١ ساڵە و گواستراوەتەوە بۆ بارەگای چەتەکان لە راجۆ.

هـ . ب