دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی ٣ کەسی ڕفاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شارۆچکەی حەمام-ی تورکمانی سەر بە کانتۆنی گرێ سپی ٣ کەسی ڕفاند، کە یەکێکیان ژنە. ڕفێنراوەکان بۆ شوێنێکی نادیار براون و چارەنووسیان نادیارە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شارۆچکەی حەمام-ی تورکمانی سەر بە کانتۆنی گرێ سپی ٣ کەسی ڕفاند، کە یەکێکیان ژنە. ڕفێنراوەکان بۆ شوێنێکی نادیار براون و چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)، سەرچاوە خۆجێییەکان لە گوندەکانی کانتۆنی گرێ سپی ڕایانگەیاندووە، دەزگای هەواڵگریی تورک (میت) شەوی ڕابردوو هەڵیانکوتاوەتە سەر شارۆچکەی حەمام-ی تورکمان. لەو هەڵکوتانەدا ٢ پیاو و ژنێک ڕفێندراون هەرسێکیان براون بۆ شوێنی نادیار.
بەپێی سەرچاوەکە ناوی ڕفێندراوەکان بریتین لە سەمیرئەساف لە هۆزی تورکمانی تۆباڵ، ویسام خەلیل عوسمان لە هۆزی باکێراتی تورکمان و ژنێک لە پێکهاتەی کوردیان ڕفاندووە، کە ئیستا ناوەکەی نازانرێت.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکان بەردەوامن لە سیاسەتی ڕفاندن بۆ وەرگرتنی فیدیە و سەرانە لە هاووڵاتییان و کەسوکاری رفێنراوەکان.
هەروەها لە بەرامبەر ئازادکردنیشیاندا ناچاریان دەکەن، کە لە ناوچەکە کۆچ بکەن و لەو رێگەیەوە سیاسەتی پاکتاوکاری و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە جێبەجێ دەکەن.
ژ.ت