دەوڵەتی تورک لە گرێسپی ٦ کەسی ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو، ٦ هاوڵاتی کوردیان ڕفاند.
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو، ٦ هاوڵاتی کوردیان ڕفاند.
لە شارۆچکەی عەین عەروسی سەر بە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو، ئەندامانی چەتەکانی (جەبهەت ئەلشامیە)ـی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەڵیانکوتایە سەر ئاهەنگی هاوسەرگیری هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی شاهین ئەحمەد و هێرشیان کردە سەری.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەتەکان پاش لێدان لە زاوا و باوکی زاوا و باوکی بوک و سێ ئامۆزای زاوا، هەموویانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاندووە. ناوی ئامۆزاکانی زاوا بەم جۆرەیە: ڕەشاد ئەحمەد، مستەفا ئەحمەد، سەعید ئەحمەد.