دەوڵەتی تورک لە مابەتا سێ کەسی ڕفاند
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندێکی ناوچەی مابەتای سەر بە عەفرین سێ کەسی ڕفاندووە، کە یەکێکیان ژنە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندێکی ناوچەی مابەتای سەر بە عەفرین سێ کەسی ڕفاندووە، کە یەکێکیان ژنە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند، چەتەکانی بە ناو 'پۆلیسی سەربازی' هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ھاوڵاتیانی گوندی 'میرکان'ی سەر بە ناوچەی مابەتای کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو و ٣ کەسیان ڕفاندووە.
ھاوکات بە گوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوەکە ناوی ئەو ھاوڵاتیانەی ڕفێندراون بەم جۆرەیە؛ فەھیمە ئەحمەد تاهیر (تەمەن ٢٥ ساڵ)، محەمەد ئەحمەد مستەفا حاجی (تەمەن ٤٠ ساڵ) و عەبدو عێزەت (تەمەن ٣٠ ساڵ).
ئەوەش خراوەتەڕوو، چەتەکانی بە ناو 'پۆلیسی سەربازی' ئەو سێ هاوڵاتییەیان بۆ ناوەندەکەیان لە شاری عەفرین گواستووەتەوە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١، چەتەکانی 'جبھەت شام'ی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ھەڵیانکوتابووە سەر گوندی میرکان، هاوڵاتییەکیان بە ناوی "عەبدو عێزەت" لەبەردەم شێرین ڕەسۆلی هاوسەری کە ئەوکات دووگیان بووە، ئەشکەنجە دابوو، بەو ھۆیەوە شێرین ڕەسوڵ کەتبووە دۆخی بێھۆشییەوە و دواتر لەگەڵ ٢ کۆرپەلەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.