دەوڵەتی تورک لە ماوەی مانگێکدا لانیکەم ٢٧٥ جار هێرشی کردووەتە سەر عەفرین و شەهبا
هێزەکانی پاراستنی هەرێمی شەهبا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی تشرینی یەکەمدا لانیکەم ٢٧٥ جار هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی شەهبا و عەفرین.
هێزەکانی پاراستنی هەرێمی شەهبا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی تشرینی یەکەمدا لانیکەم ٢٧٥ جار هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی شەهبا و عەفرین.
هێزەکانی پاراستنی هەرێمی شەهبا ئاماری هێرشەکانی مانگی تشرینی یەکەمی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر شەهبا-عەفرین ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی ئامارەکە، داگیرکەران و چەتەکانیان لە ٣ی تشرینی یەکەم هەتا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ٢٧٥ جار هێرشیان کردووەتە سەر ٥٥ دەڤەری جیاوازی عەفرین و شەهبا.
لەو هێرشانەی کە بە تانک، هاوەن/تۆپ، دۆشکا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وموشەک ئەنجامدرا، سەنگەرەکانی حکومەتی دیمەشقیش کرانە ئامانج.
لە هێرشەکاندا ٢ سەربازی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کوژراون و ١٨ سەربازیش برینداربوون. و ٣ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.
بەگوێرەی ئامارەکە، ژمارەی هێرشی داگیرکەران وەهایە؛
تۆپ: ١٧٩٩
هاوەن: ٨٨٤
بۆمبهاوێژ: ٣١٤
مووشەک: ٤
تانک: ٣٠
درۆنی خۆکوژ: ٣
فڕۆکەی سیخوڕی: ٥٢
فڕۆکەی جەنگی: ١