دەوڵەتی تورک لە منبج هێرشی خەڵکی مەدەنی کرد: دوو کەس کە یەکێکیان منداڵ برینداربوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەباکوری منبج هێرشی گوندێکی کرد.دوو کەس کە یەکێکیان منداڵ برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕۆژنامەوانی ئەنجومەنی سەربازی منبجدا هاتووە، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک  ٣١ی تەشرینی یەکەم هێرشی کردە سەر گوندی تۆخار لە باکووری شاری منبج.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرەڕای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، گوندی عەون دادات لە باکووری شاری منبجیش تۆپباران کراوە.

ڕاگەیەندراوە کە لەم هێرشەدا دوو کەس کە یەکێکیان منداڵە برینداربوون.