دەوڵەتی تورک لە تل تەمر هاوڵاتییەکیی مەدەنیی شەهید کرد

بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە تل تەمر هاووڵاتییەکی مەدەنی شەهید بوو. شەوی ڕابردووش گوندەکانی عامودێ و شەهبا بۆردومان کران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٣:٣٠ی بەرە بەیانی ئەمڕۆ گوندی سەلماسی لە باشووری ڕۆژئاوای تل تەمر بە چەکی قورس بۆردومان کرد.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ئیبراهیم محەمەد حەش (٥٥)ساڵ و ئاوارەی گوندی سیباتی باکوری ڕۆژئاوای تل تەمر شەهید بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش شەوی ڕابردوو گوندی تاویلی ڕۆژئاوای تل تەمر- ی لە نزیک ڕێگای ئێم ٤-ی بۆردومانکرد.

ناوچەیەکی تر، کە هێرشی کرایە سەر گوندەکانی دەورووبەری عامودێ بوون.

سوپای داگیرکەر هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی لەگوندی خەرزا لەڕۆژئاوای ناوچەی عامودێ بۆردومانکرد.

هەروەها لە هەمان شەودا داگیرکەران گوندی ئوم قورا-یان لە کانتۆنی شەهبا بۆردومانکرد.

بەپێی زانیاریەکان بەلانیکەمەوە تەنها لەو هێرشەی سەر گوندی ئوم قورادا ١٠ گولـلە تۆپ بەر ناوچەکە کەوتوون، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر ئەنجامەکانی هێرشەکە لەبەردەستدا نییە.

ژ.ت