دەوڵەتی تورک لە تەل تەمر ژنێک و کوڕەکەی بریندار کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەل تەمری تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ژنێک و کوڕەکەی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەل تەمری تۆپباران کردووە.

بەپێی زانیاریەکان تۆپێک لە گۆڕەپانی ئەلسەلامە کەوتوەتە خوارەوە. لە ئەنجامدا ژنێک بە ناوی ئایشە ئەلحەسەن (٤٠) و کوڕەکەی بە ناوی حسێن سالم (٤) بریندار بوون.

دایکەکە بەهۆی هێرشەکانەوە لە گوندەکەیان چووبووە دەرەوە و لە شار نیشتەجێ ببوو.

راگەیەنرا لە ئەنجامی هێرشەکاندا گوندنشینان کۆچیان کردووە.

ف.ق