دەوڵەتی تورک لە عيفرین هاوڵاتیەکی دیکە رفاند، دەستیشی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گرت

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین هاوڵاتیەکی دیکەیان رفاند.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز چەتەکانی سوڵتان مورادی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هاوڵاتیەکیان بە ناوی محێدین محەمەد تەمەن ٤١ ساڵ رفاندووە و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گرتووە.

راگەیەندرا محێدین محەمەد خەڵکی گوندی کۆپکی ناوچەی ماباتایە و دانیشتووی گەڕەکی زەیدیەی عەفرینە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە چەتەکان لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستیان بە سەر ماڵی محێدیندا گرتووە و کاتێک داوای ماڵەکەی کردووەتەوە چەتەکان ئۆتۆمبێلەکەشیان زەوت کردووە.

هـ . ب