دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا و گرێ سپی گوندەکانی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا لە رۆژهەڵاتی عەین عیسا گوندی ئومولبەرامل و لە رۆژئاوای گرێ سپیش گوندەکانی کۆر حەسەن، خەربەت ئەلبەقەر و ساوانییان تۆپباران کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە ناو سوپای نەتەوەیی سوریا شەوی رابردوو گوندی ئوم ئەلبەراملی رۆژهەڵاتی عەین عیسایان تۆپباران کرد.

هاوکات داگیرکەران بە هاوەن هێرشیان کردە سەر گوندەکانی کۆر حەسەن، خەربەت ئەلبەقەر و ساوان لە رۆژئاوای گرێ سپی.

بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانی گەورەی ماددی بەر ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان کەوت.