دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا ژنێکی کوشت
لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی خالیدیە، هاوڵاتییەک شەهید و هاوڵاتییەک بریندار بوون.
لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی خالیدیە، هاوڵاتییەک شەهید و هاوڵاتییەک بریندار بوون.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێ وەستان بەردەوامە. لە ئەنجامی بۆردومانی داگیرکەران بۆ سەر گوندی خالیدییە لە ڕۆژئاوای عەین عیسا، عەمشە هیلال ئەلبەگار (٦٥ ساڵ) شەهید و محەمەد ئەلخەڵەف ئەلعەلی (٧٠ ساڵ) بریندار بوو.
لە لایەکی دیکەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ شەو کاتژمێر ٢٣.٠٠ گوندی شریکەی سەر بە ناوچەی خانەسەری سەر بە دێریک ٣ جار بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٢٥٠ مەڕی گوندنشینان گیانیان لەدەستدا.
هەروەها ناوچەکانی نێوان ناحیەی نیبیل و زەهرا لە باکوری حەلەب و گوندی ڕەبیعات لە ناوچەی زرگان سەر بە کانتۆنی حەسەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرایە ئامانج.