دەوڵەتی تورک پیاوێکی بەتەمەنی لە عەین عیسا دا کوشت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سنووری عەین عیسا کەسێکی بە تەمەنی کوشت، کە لە ناو زەویەکەی خۆیدا سەرقاڵی کارکردن بوو.

دوێنێ سوپای تورکی داگیرکەری لە نزیک بەرەکانی شەڕ بە چەکی سوک و قورس گوندەکانی گرێسپی و عەین عیسایان بۆدرومان کرد.

ساڵح عەلی سەلامە تەمەن ٦١ ساڵ لە هۆزی ئەبو عەساف، کە لە کاتی بۆردوومانەکەدا لەسەر زەویەکەی خۆیدا بوو، بە تۆپێکی داگیرکەری تورک لە سەربازگەی گوندی بیر عیساوە کرایە ئامانج شەهید کرا.

ساڵح سەلامە دانیشتووی گوندی حوێجە بوو، کە ئەو گوندە دەکەوێتە ٧ کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ئەل هیش (لە ١٥ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا). ساڵح سەلامە لە گۆڕستانی بیر سەران بەخاک سپێردرا.

بەوەش لە ئەنجامی هێرشەکان، کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە بۆ داگیرکردنی کانتۆنی گرێسپی ئەنجامدراوە، تا ئێستا ٢٨ کەسی مەدەنی شەهیدبوون و ٧٧ کەسیش برینداربوون.

ژ.ت