دەوڵەتی تورک شاری دێرکی بوردومان کرد: ژنێک ومنداڵێک بریندار بوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شاری دێرکی لەکانتۆنی قامیشلۆی بوردومان کرد. ژنیک و منداڵیک بریندار بوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون، دەوڵەتی تورک دیسان هێرشی شوێنی نیشتەجێ هاوڵاتیانی کردووە.

دەوڵەتی تورک شاری دێرکی بوردومان کردووە، لەئەنجامدا ژنێک و منداڵێک بریندارن.

بە دەیان کەس کۆمەڵکوژ کراون

دەوڵەتی تورک لە ٤بۆ ١٠ی تەشرینی یەکەم هێرشێکی بەرفراوانی لەسەرانسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردووە.

ئیدارەی خۆسەر و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بەتاوانی شەڕەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕاپۆرتێکی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ناردبوو. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە ٣٠٤ هێرشی ئاسمانی و زەوینی لەسەر ٢٢٤ هەرێم ئەنجامدراوە. لەو هێرشانەدا ٢٢١شوێن بەچەکی قورس، ٨٣ شوێنیش بە درۆن و فڕۆکەی شەڕ بوردومان کراون. بە هۆی هێرشەکانەوە ٧٤ کەس شەهید بوون کە ٥ کەسیان لەکۆبانێ، ٥٥کەس بریندار بوون. لە هێرشی سەر ناوەندە مەدەنییەکان ٥٦ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری لێکەوتووتەوە. بە ملیۆنان کەسیش لە پێویستیەکانی ڕۆژانە وەک ئاو و کارەبا بێبەش بوونە.

بەملیۆنان کەس کاریگەریان لەسەر دروست بووە

ڕێکخستنی چاودێری مافی مرۆڤ(HRW) ٢٦ی تەشرینی یەکەم سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، سەرچاوەکانی ژیانی هاووڵاتیان زیانیان پێ گەیشتووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش باسکرا لانیکەم ١٨شوێنی بەرهەم ‌‌هێنانی ئاو و ١١ شوێنی بەرهەم هێنانی کارەبا زیانیان پێ گەیشتووە.