دەوڵەتی تورک شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی تۆپباران دەکات

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەدژی خەڵکی مەدەنی بەردەوامە. لە هێرشەکاندا هاوڵاتیەکی مەدەنی گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٥:٣٥ گوندی بێنێ ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپبارانکرا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٤:٣٠ گوندی گۆزەلی تەل تەمریشی بە هاوەن و ئۆبۆس تۆپباران کرد.

کاتژمێر لە دەوروبەری ١٣:٠٠ گوندەکانی زۆرمخار، چارقلی و زیارەتی کۆبانێ تۆپبارانکران. شەویش گوندەکانی رۆژئاوای کۆبانێ لە دەروازەی سنوری موشتەنورەوە تۆپباران کران.

کاتژمێر ١١:٥٠ گوندی تەل ئەل لەبەنی تەل تەمر بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

هاوڵاتیەک بەناوی ساڵح ئەلسەلامە (٦١) لە ‌هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا شەهید بوو.

ف.ق