دەوڵەتی تورک تشرین و ناوەندێکی ئاوی بوردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندێکی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسای بۆردومان کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندێکی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسای بۆردومان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسان بە فڕۆکەی شەڕ دەوروبەری بەنداوی تشرینی بۆردومان کرد.
جێی ئاماژیە لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە تشرین لەژێر بۆردومانی سەختی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدایە. لە هێرشەکاندا زۆرجار خەڵکی مەدەنی کراونەتە ئامانج و تاوانی شەڕ ئەنجام دراوە. لە ١٨ی کانوونی دووەمدا لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ هاوڵاتی مەدەنی شەهید کران.
لە هێرشەکانی ئەمڕۆی دەوروبەری بەنداوی تشریندا، دەوڵەتی تورک ناوەندێکی ئاوی لە نزیک گوندی ئەل حیشا لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا بۆردومان کرد. هێشتا زانیاری زیات لەو بارەیەوە لەبەردەستدا نییە.