دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٥ هاوڵاتیان ڕفاند
میتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٥ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.
میتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٥ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.
ئاژانسی هاوارنیوز رایگەیاند، گروپێکی چەتە بە ناوی 'پۆلیسی سەربازی' سەر بە میتی تورک و چەتەکانی ٢ هاوڵاتی گوندی شوربەی ناوچەی مابەتایان بە تاوان و بیانوی بێبنەما ڕفاندووە.
بەپێی سەرچاوەکان ئەو هاوڵاتیانەی ڕفێنراون ئەمانەن، نیهاد بایرامی (٤٥) و عەبدین عومەر (٥٥) و بۆ شوێنێکی نادیار براون.
هەمان سەرچاوە باسی لەوەشکرد کە چەتەکانی بەناو 'پۆلیسی مەدەنی' هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئەحمەد رەشید حسێن (٥٠) و ئاسڵان شێخموس حەبەش (٣٨) لە گوندی کێلێی سەر بە ناوچەی بلبل و ڕفاندوویانە. هەروەها هاوڵاتیەکی دیکەش ڕفێنراوە.
ف.ق