دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکی لە قامیشلۆ بۆردومانکرد و ٤ کەسی تیادا برینداربوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بێفڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای ئەلقامیشلۆ - عامودێ بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٤ کەس برینداربوون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بێفڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای ئەلقامیشلۆ - عامودێ بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٤ کەس برینداربوون.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕێگای ئەلقامیشلۆ - عامودێ ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٤ کەس برینداربوون، کە ٣ کەسیان ژن بوون.
بەپێی زانیارییەکان، ناو سێ لە بریندارەکان بریتین لە، دالیا شێخموس تەمەن ٢٠ ساڵ، ڕۆزا حەمۆ تەمەن ٣٨ ساڵ و مەنیفە حەمێدی تەمەن ٣٣ ساڵ.
بریندارەکان دوای هێرشەکە گەیەنرانەتە نەخۆشخانەکانی شاری ئەلقامیشلۆ و چارەسەرییان بۆ دەکرێت.
ژ.ت