دەوڵەتی تورک ھێزەکانی دیمەشقی تۆپباران کرد: ٢ سەرباز بریندار بوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی لە گوندێکی شەهبا تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ٢ سەرباز بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی بە چەکی قورس گوندی بیلونیەی سەر بە شەهبایان بۆردومانکردووە.

ھەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانە لە ئەنجامی ئەو هێرشە ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق بریندار بوون.

ژ.ن