دەوڵەتی تورکی داگیر شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان بۆردومان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ماڵوحاڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان، نەخۆشخانە و کێڵگەکانی نەوت بۆردومان دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ماڵوحاڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان، نەخۆشخانە و کێڵگەکانی نەوت بۆردومان دەکات.
درۆنە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دەشتاییەکانی تربێسپی دوو کێڵگەی نەوتیان کردە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکان کێڵگەی نەوتی عەودا و کێڵگەی نزیک لە لەیلان کە ٧ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای تربێسپییەوە دوورە کراونەتە ئامانج.
لە هەردوو کێڵگەکەوە دووکەڵ بەرزبووەتەوە و راگەیەندرا لە ناوچەکە جموجۆڵی ئاسمانی بەردەوامە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەکاتی هەرێمەکە لە کاتژمێر ١٤:٠٠دا فڕۆکەخانەی مینغی لە کانتۆنی شەهبا و گوندەکانی ئالقامیە و کەفەر ئانتونی شەرای بۆردومان کرد.
لە هەرێمی شەهبا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چەندین گوند بۆردومان کران. وێستگەی سوتەمەنی حەلقەمیە بۆردومان کرا.
بەسەر گوندەکانی مەلەک، بیر کنێس، قیروان لە رۆژئاوای دربێسی و بۆ سەر گوندەکانی بابا مەحمود و ئەبو جەراد لە رۆژهەڵاتی دربێسی درۆنی هێرشبەر و فڕۆکەی شەڕی دەولەتی تورکی داگیرکەر دەسوڕێنەوە.
داگیرکەران لە ١٩-٢٠ی تشرینی دووم نەخۆشخانەی کۆڤیدی کۆبانێیان کردبووە ئامانج و نەخۆشخانەکە رووخابوو.
لە رۆژانی رابردوودا لە بەرامبەر ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان چەندین هێرش ئەنجامدراون. لە دوایین نمونەشدا لە سایلۆی گەنم درابوو.
هـ . ب