دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چڕی گوندەکانی عەفرین تۆپباران دەکات.. قوربانی ھەیە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چڕی گوندەکانی سەر بە شەرا و شێراوای عەفرینی داگیرکراو تۆپباران دەکەن.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چری گوندەکانی ئەقیبە، سۆغانکە، شوارغە، تنەب، تات مەرەش و کشتەعار-ی سەر بە ناوچەکانی شەرا و شێراوای عەفرین-یان تۆپباران کردووە. ھاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکروانیش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

 ھەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانە، لە ئەنجامی تۆپبارانی گوندی ئەقیبە، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی فەرید مستەفا بەرەکات (تەمەن ٢٣ ساڵ) و شیما محەمەد ڕەجەب تالب (تەمەن٢٩ ساڵ) بریندار بوون.