دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دامەزراوە نەوتیەکان و تۆڕی کارەبای بۆردومان کرد
فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دامەزراوە نەوتیەکانیان لە تربەسپی بۆردومان کرد. لە عەین عیساش تۆڕی دابەشکردنی کارەبای دەیان گوندیان کردەئامانج.
فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دامەزراوە نەوتیەکانیان لە تربەسپی بۆردومان کرد. لە عەین عیساش تۆڕی دابەشکردنی کارەبای دەیان گوندیان کردەئامانج.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٤ جار بە فڕۆکەی شير دامەزراوە نەوتیەکانی تلخاتون و عودەی تربەسپیان بۆردومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر تۆڕی گواستنەوەی کارەبای لە نزیک گوندی جدیدەی رۆژئاوای عەین عیسا کردە ئامانج کە کارەبای کارگەی لافاراج دابین دەکات. لە ئەنجامدا کارەبای دەیان گوندی عەین عیسا پچڕا.
هـ ، ب