دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی باب و منبجی تۆپباران کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تا کاتژمێرەکانی سەرەتای شەو گوندەکانی باب و منبج و شەهبا و گرێ سپیی تۆپباران کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی داعش و نوسرە هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی شێخ ناسر و شوێها و زەرزوری لە  ڕۆژهەڵاتی شاری بابی داگیرکراو و دەوروبەری شارۆچکەی عەریما، گوندی یاڵنی، کێڵگەى فەواریس و قەرت قێرانی باب-یان بۆردومانکرد.

هاوکات بارەگاکانی گوندی یاشلی و کەربجەلی و گوندەکانی مەحسەنلی، عەرەب حەسەن، ئەسەلی، جاموسییە و سەیادا لە باکوری منبج تۆپببارانکرد. دەیان گولە هاوەنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەر شوێنە مەدەنییەکان و شوێنی ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی کەوتووە.

ژ.ت