دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندێکی حەسەکەی بۆردوومان کرد.. قوربانی لێکەوتەوە

فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندێکی لەسەر ڕێگای حەسەکە بۆ تل تەمر بۆردومان کرد. بە ھۆی هێرشەکە ٣ کەس بریندار بوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە.

فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی 'مشیرفە حمە'ی لە سەر ڕێگای حەسەکە بۆ تل تەمر بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردومانەکە ٣ کەس برینداربوون و ھێرشەکە زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە.