دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانکردنی گوندەکانی منبجی بەرفراوانتر کردووە. بەپێی زانیارییەکان، گوندەکانی هوشەری، جات و موحسینلی و جەرادا لە منبج لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بە چڕی تۆپباران کران.
بەڵام تا ئەم ئێستا زانیارییەکی ڕوون لەبارەی زیانەکانی ئەو پەلامار و بۆردومانانە لە بەر دەستدا نیین.
شەهبا
فڕۆکە جەنگییەکانیش هاوکات لەگەڵ ئەو تۆپبارانەدا هێرشیان کردە سەر گوندی بێلونی سەر بە ناوچەی تل ڕەفعەت لە کانتۆنی شەهبا. لەهێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک دا بۆ سەر گوندی بێلونی دوو سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون.
ژ.ت