دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆپبارانی گوندەکانی شەهبا و عەفرینی کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس تۆپبارانی گوندەکانی شەهبا و عەفرینی داگیرکراویان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس تۆپبارانی گوندەکانی شەهبا و عەفرینی داگیرکراویان کرد.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەورووبەری ناوچەی تل ڕەفعەتی شەھبا و گوندی شوارغە لە ناوچەی شەرای سەر بە عەفرینی داگیرکراوی بە چەکی قورس تۆپباران کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش گوندی شەعالەی لە کانتۆنی شەهبا بە ھەمان شێوە تۆپباران کرد.
تا ئێستا لەبارەی زیانەکانی ئەو ھێرشانە زانیاری ورد نەخراوەتەڕوو.