فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا دەوروبەری باب-یان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا دەورووبەری شاری باب-یان بۆردوومان کرد، کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانییەوە داگیرکراوە.

ماوەی سێ ڕۆژ لە باب جموجوڵی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بەردەوام بوو و ئێوارەی دوێنێ دەورووبەری شاری باب-یان بۆردوومان کرد، کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانییەوە داگیرکراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دەوروبەری پاڵاوتگەی نەوت لە باب بۆردومان کراوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەنجامی بۆردومانەکە و زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە.

ژ.ت