فەرماندە خەبات دێرک یادکرایەوە
یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، فەرماندە خەبات دێرک، لە شاری دێرکی کانتۆنی جەزیرە بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، فەرماندە خەبات دێرک، لە شاری دێرکی کانتۆنی جەزیرە بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
لە یاریگای کۆرنیش، سەدان دانیشتووی دێرک و دەوروبەری ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و مەجلیسەکان، بەشداربوون لە مەراسیمی یادکردنەوەی یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەپەگە، فەرماندە خەبات دێرک لە ١٢ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا.
لە مەراسیمەکەدا برای شەهید، شڤان محەمەد شەهید خەبات دێرک و تەواوی شەهیدانی یادکردەوە.
محەمەد گوتی: "سەربەرزین بە بەشداربوونتان لە مەراسیمی ساڵیادی شەهیدبوونی خەبات دێرک. شەهید لە دوای خۆی هەزاران شەڕڤانی جێهێشت و رێگەی بە هەزاران شەهیدی خاوەن فیکری تەڤگەری ئازادی کوردستان بەردەوامە".
هەروەها گوتی: "دەسکەوتەکان لەسایەی فیداکاری و هەوڵی ئەو کەسانە بەدیهات کە دەیانویست وڵاتێکی ئازاد بونیاد بنێن. ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید، تا سەرکەوتن شوێنکەوتەی شەهید خەبات و تەواوی شەهیدان دەبین".
لە مەراسیمەکەدا مناڵێک بە ناوی عەریف ئەحمەد هەڵبەستێکی لەسەر ڕۆڵی شەهید خەبات خوێندەوە.
مەراسیمەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.