فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، مەزڵوم عەبدی، لەسەە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ، ڕاگەیاندراوی وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدانی سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنقەرە، بەدرۆ خستەوە.
پەیامەکەی مەزڵوم عەبدی بەم جۆرەیە:
"ئەوانەی لە ئەنقەرە هێرشیان کرد، لە هەرێمەکانی ئێمەوە تێنەپەڕیوون، وەک ئەوەی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بانگەشەی بۆ دەکەن. ئێمە بەشێک نابین لە ململانێ ناوخۆییەکانی تورکیا و هاندەری زیادبوونی ئەم ململانێیانە نابین. تورکیا بەدوای پاساوێکدا دەگەڕێت بۆ ڕەوایەتیدان بە بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانمان و دەسپێکردنی لەشکرکێشییەکی نوێ، ئەمەش مایەی نیگەرانیی ئێمەیە.
بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابوور و سەرچاوە ئابوورییەکانی هەرێمەکە و شارەکانی نیشتەجێبوون، تاوانی شەڕە و پێشتر شایەتحاڵی ئەم حاڵەتە بووین. بۆیە بانگەواز لە لایەنە گەرەنتیدەرەکان و جڤاکی نێونەتەوەیی دەکەین، هەڵوێستی گونجاو بگرنەبەر بەرامبەر ئەم هەڕەشە بەردەوامانە، ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمەکە مسۆگەر بکەن".