گه‌لانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له پێناو عه‌فریندا رژانه گۆڕه‌پانه‌كان
گه‌لانی كۆبانێ، منبج، ته‌بقا و تل به‌راق له ساڵیادی هێرشه داگیركارییه‌كان بۆ سه‌ر عه‌فرین رژانه گۆڕه‌پانه‌كان.
گه‌لانی كۆبانێ، منبج، ته‌بقا و تل به‌راق له ساڵیادی هێرشه داگیركارییه‌كان بۆ سه‌ر عه‌فرین رژانه گۆڕه‌پانه‌كان.
كۆبانێ
گه‌لی كۆبانێ له ساڵیادی هێرشه داگیركارییه‌كانی سه‌ر عه‌فرین رژانه شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كان.
رێپێوانه‌كه له گۆڕه‌پانی ژنی ئازاد ده‌ستیپێكرد و له گۆڕه‌پانی ئاشتی راگیرا و گۆڕدرا بۆ گردبوونه‌وه و میتینگ. له گردبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامی كۆنگره‌ی سترای كانتۆنی كۆبانێ سوڵتانه عه‌فرین قسه‌ی كرد و وتی، "پێویسته ده‌وڵه‌تانی جیهان له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهات و تاوانه به‌رده‌وامانه‌ی له عه‌فرین رووده‌ده‌ن خاوه‌نی هه‌ڵوێستی جددی بن".
سوڵتانه عه‌فرین سڵاوی بۆ به‌رخودانی دانیشتوانی عه‌فرین له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك نارد و وتی: "به‌رخودان له كۆبانێ ده‌بێته رێگای رزگاری عه‌فرین و هه‌رێمه داگیركراوه‌كان".
له گردبوونه‌وه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی سرینێ محه‌مه‌د سه‌لمان قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه "گه‌لی هه‌رێمه‌كه پشتگیری گه‌لی عه‌فرین و هه‌رێمه داگیركراوه‌كان ده‌كه‌ن".
سه‌لمان په‌یوه‌ست به هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا داگیر بكات وتی، "ئێمه له سایه‌ی گه‌نجانمانه‌وه هه‌ین و له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران خۆڕاگری ده‌كه‌ین. ئه‌وان به‌و هه‌وڵانه‌یان ئامانجی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی ناوچه‌كه نیازه‌كانیان بژیێننه‌وه".
منبج
رێپێوانی منبج به به‌شداری سه‌دان كه‌س له دانیشتوان له چوارڕێیانی میزان ده‌ستیپێكرد و له شه‌قامی ئه‌لوادی راگیرا.
له رێپێوانه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی دیموكراتیكی منبج محه‌مه‌د خێر شێخۆ قسه‌ی كرد و وتی، "داگیركه‌ران به ئامانجی له‌ناوبردنی گیانی دیموكراتیك له هه‌رێمه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر عه‌فرین".
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج شه‌ڕڤان ده‌روێشیش وتی، " ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه كه تا خاكی داگیركراو به ته‌واوه‌تی رزگار ده‌كرێت، ئه‌و به‌رخودانه به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌ندامی نوسینگه‌ی گربوونه‌وه‌ی ژنانی زنوبیا لقی منبج هاله ئه‌لحه‌سه‌ن وتی، "دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك عه‌فرینی داگیركرد، شاره‌كه‌ی له هه‌رێمێكی ئارامه‌وه گۆڕی بۆ هه‌رێمێكی نائارام و پڕ له ئاڵۆزی. له ماوه‌ی چوار ساڵدا ده‌وڵه‌تی تورك تاوانی دڕندانه‌ی ئه‌نجامداوه ، دیموگرافیاكه‌ی گۆڕی و سیاسه‌تی به تورككردنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرد".
تل به‌راق
دانیشتووانی ناوچه‌ی تل به‌راق له یادی چواره‌م ساڵه‌ی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین رێپێوانێكی ئه‌نجامدا. رێپێوانه‌كه له رۆژئاوای ناوچه‌ی تل به‌راقه‌وه ده‌ستیپێكرد و له چواررێیانی شه‌هیدان كۆتاییپێهات.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی تل به‌راق ئه‌مینه خلێف وه‌حشیگه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری شه‌رمه‌زار كرد و وتی: "قۆناغه‌كانی گۆڕینی دیموگرافیا، كۆچبه‌ركردنی گه‌لی عه‌فرین، به‌تورككردنی هه‌رێمه‌كه و تاڵانكردنی موڵك و شوێنه‌واره‌كان، درێژكراوه‌ی وه‌حشیگه‌ری داعشه".
ئه‌مینه خڵێف جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته گه‌لی سوریا له دژی هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك، له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا یه‌كگرتنی خۆی ساز بكات.
ته‌بقا
به‌سه‌دان دانیشتووی شاری ته‌بقا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا. خۆپیشاندانه‌كه له چوارڕێیانی ئه‌لحه‌یده‌ر ده‌ستیپێكرد و له نوسینگه‌ی گردبوونه‌وه‌ی ژنانی زه‌نوبیا كۆتاییهات.
دواتر ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ته‌بقا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه سێڤین حه‌مۆ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خوێنده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر عه‌فرین شه‌رمه‌زار كران.
هـ . ب