گه‌نجانی كۆبانێ یادی شه‌هیدانی خۆیان كرده‌وه
ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سوریا شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان له كۆبانێیان، له شوێنی شه‌هیدبوونیان به بیرهێنایه‌وه.
ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سوریا شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان له كۆبانێیان، له شوێنی شه‌هیدبوونیان به بیرهێنایه‌وه.
ده‌یان ئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سوریا به دروشمه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و شه‌رمه‌زاركردنی داگیركاریی تورك رێپێوانێكیان سازكرد.
دواتر له شوێنی هێرشی ئاسمانی ٢٥ی كانونی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر كۆبانێ كۆبوونه‌وه، كه تیایدا پێنج ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ و یه‌كێتیی ژنانی گه‌نج شه‌هید و چوار كه‌سیش بریندار ببوون.
گه‌نجان له‌و ماڵه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرابوه سه‌ر گوڵیان دانا‌و و مۆمیان داگیرساند.
ژ.ت