گەلانی کانتۆنی جەزیرە دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان

گەلی کانتۆنی جەزیرە پاش هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر هەرێمەکە و گوتیان: "ئیرادەی ئەو گەلەی خاوەنداری لە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکات، ناشکێنرێت".

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر ژێرخان و ناوەندەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. بەنزینخانەی تربەسپی و بەنداوی دێرک دیسانەوە کرانە ئامانجی هێرشەکان.

پاش هێرشەکان گەلی هەرێمی جەزیرە ڕژانە گۆڕەپانەکان.

تربەسپی

دانیشتووانی تربەسپی بە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هێرشەکانیان شەرمەزارکرد، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی پەیەدە، عەبدولرەحیم حەسۆ خوێنرایەوە.

حەسۆ تیشکی خستەسەر سیاسەتی قێزەونی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی هەرێمەکە دەکاتە ئامانج و ڕایگەیاند ئامانجی هێرشەکان گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمەکە و بەرفراوانکردنی ناوچە داگیرکراوەکانە.

چلاغا

ڕێپێوانێک لە گۆڕەپانی غەربی ناوچەکە دەستی پێ کرد و تا گەڕەکی شەهید مەعسوم بەردەوام بوو. هاوسەرۆکی شارەوانی گەلی چلاغا و ئەندامی دەسپێشخەریی گەل، فەیسەڵ حەسەن گوتی: "ئێمە درێژە بە تێکۆشان و خاوەنداریکردن لە فیکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەدەین".

دێرک

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ئازادی تا بازاڕی ناوەندی بەردەوام بوو، هاوسەرۆکی شارەوانی گەل، جوان حەسەن تیشکی خستەسەر ئیرادەی گەلی هەرێمەکە دژی هێرشەکان و گوتی: "ئیرادەی ئەو گەلەی خاوەنداری لە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکات، ناشکێنرێت و ئێمە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین".

گەرکی لەگی

بۆ هەمان مەبەست ڕێپێوانێک لە گەرکی لەگی بەڕێوەچوو.

هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامی دەسپێشخەریی گەل، محەمەد جەمیل ئاماژەی بەوە کرد هێرشەکان ناتوانن ئیرادەیان بشکێنن و تێکۆشان فراوانتر دەکەن.

ئەندامی بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرا فارس خەشۆ بانگەوازی لە گەلانی هەرێمەکە کرد بۆ لێپرسینەوە لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڕژێنە گۆڕەپانەکان.