گەلی کۆبانێ خاوەندارێتی لە هەڵمەتی ئازادی کرد

گەلی کۆبانێ خاوەندارێتی لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کرد.

سەدان دانیشتووی کانتۆنی کۆبانێ لە گۆڕەپانی شەهید عەگید لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە و پشتگیری خۆیان دەربڕی بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ١٠ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کرد.

جەماوەرەکە پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان هەڵگرت و درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.

ئەندامی مەجلیسی ژنانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) لە هەرێمی فورات، سارا خەلیل، ئاماژەی بەوە کرد، ئیرادەی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد بەندە. دووپاتی کردەوە، بەرخۆدانی ئیمراڵی، هەموو سیاسەتە قێزەونەکانی هێزە دەرەکییەکانی پووچەڵ کردەوە.

هاوسەرۆکی کانتۆنی گرێ‌سپی، حەمید ئەلعەبد، گوتی: "بۆ ئەوەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بگاتە مافەکانی، پێویستە تێکۆشان و بەرخۆدان و خەباتمان مەزنتر بکەین".