گەلی ڕۆژئاوا دژی داگیرکاری ڕێپێوانیان کرد: تاکە ڕێگە بەرخۆدانە
هەزاران دانیشتووی تەل کۆچەرو دەرباسیە و گەرکی لەگی، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاتنە گۆڕەپانەکان و گوتیان: "تاکە ڕێگە بەرخۆدانە".
هەزاران دانیشتووی تەل کۆچەرو دەرباسیە و گەرکی لەگی، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاتنە گۆڕەپانەکان و گوتیان: "تاکە ڕێگە بەرخۆدانە".
هەزاران دانیشتووی تەل کۆچەرو دەرباسیە و گەرکی لەگی لە کانتۆنی قامیشلۆ بە ڕێپێوانی جەماوەری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.
تەل کۆچەر
بە بەشداری دانیشتووانی تەل کۆچەر و دەوروبەری و ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و دامەزراوەکان، ڕێپێوان کرا. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد و درووشمەکان دژی هێرشەکان بەرزکرانەوە.
ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، خورشید کۆچەر، ئاماژەی بەوە کرد هێرشەکان ئیرادەی ئەو گەلانە ناشکێنن کە پشت بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبەستن. پاشان ئەندامی مەجلیسی تەل کۆچەر، مەحمود ساڵەح قسەی کرد.
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێ دەوڵەتی تورکی فاشیست" کۆتایی هات.
دەرباسیە
بە بەشداری دەیان دانیشتووی دەرباسیە و دەوروبەری، ڕێپێوان کرا.
ئەندامی پەیەدە، محەمەد کۆتی، قسەی کرد و پیلانگێڕیی نەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد. ئاماژەی بەوە کرد، بەرامبەر هێرشەکان پێوستە تێکۆشانی بەهێز بکەین، ڕێگەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بگرین.
گەرکی لەگی
ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج، هاوشانی دانیشتوونای گەرکی لەگی ڕێپێوانیان کرد. درووشمی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرزکرایەوە.
ئەندامی مەجلیسی ناوچەکە، فەرامەرز محەمەد، ڕایگەیاند، هێرشەکە درێژکراوەی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئاپۆیە.
ئەندامی پەیەدە، فەنەر سلێمان، ئاماژەی بەوە کرد، ئامانج لە هێرشەکان قڕکردنی گەلانی هەرێمەکەیە، لەگەڵ ئەنجامی گۆڕینی دیمۆگرافی.
چالاکییەکە بە گوتنەوەی درووشمەکانی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک کۆتایی هات.