گەنجانی بنەماڵەی شەهیدان لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان کرد

گەنجانی بنەماڵەی شەهیدان لە کۆبانێ لە دژی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد و رایانگەیاند کە تا زانیاری لەسەر دۆخی رێبەریان وەردەگرن بەردەوام لە گۆڕەپانەکاندا دەبن.

لە دژی گۆشەگیری قورس لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە کۆبانێ گەنجانی بنەماڵەی شەهیدان رژانە شەقامەکان.

گەنجان لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد کۆبوونەوە و تا گوندی ئەلپەلورێ لە رۆژئاوای کۆبانێ رێپێوانیان کرد.

دوای رێپێوانەکە گردبوونەوە سازکرا و راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی درا.

ئەندامی بەڕێوەبەری گەنجانی بنەماڵەی شەهیدان زین ئەحمەد راگەیەندراوەکەی خوێندەوە و داوای لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و جی پی تی کرد کە دژی گۆشەگیری ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا وترا کە تا زانیاری لەسەر رێبەریان وەردەگرن بەردەوام لە گۆڕەپانەکاندا دەبن.

هـ . ب