گەنجانی عەفرین نەورۆزیان پیرۆز کرد

هەنجانی عەفرین لە هەرێمی شەهبا جەژنی نەورۆزیان لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و گەلی کورد پیرۆز کرد.

گەنجانی عەفرین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و نەورۆزیان لە هەموو گەلی کورد پیرۆز کرد.

محەمەد محەمەد باسی زۆر و زەحمەتی ئاهەنگی نەورۆز بەر لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و وتی، " نزیکەی ١١ ساڵە وەک گەنج ئێمە لە ڕۆژئاوا خۆمان ڕێکخستووە. جەژنی نەورۆز بە جۆش و مۆڕالێکی گەورە پیرۆز دەکرێت."

خالید محەمەد ئەندامی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری عەفرینیش رایگەیاند، بەر لە شۆڕش لە عەفرین نەورۆز پیرۆزدەکرا، بەڵام رژێم زۆر ئاستەنگی دروست دەکرد و وتی، " لەگەڵ ئاستەنگیەکانیش پیرۆز دەکرا، لەبەر ئەوەی نەورۆز بۆ کورد زۆر گرنگە. دوای ساڵی ٢٠١١ دەرفەتی پیرۆزکردنی نەورۆز دروست بوو و ئێدی نەورۆز بە ئاهەنگی گەورە پیرۆزکرا."

خالید محەمەد باسی ئەوەی کرد کە بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە عەفرین، دانیشتوانی عەفرین ناچار بوون کە بۆ شەهبا کۆچ بکەن و وتی، " بەڵام لەگەڵ ئەوەی لە دۆخی کۆچبەریدان، بەرخۆدان بەردەوام دەکات. نەورۆزیش لە لایەن خەڵکی عەفرینەوە بە جۆش و خرۆش پیرۆز دەکرێت."

خالی محەمەد بەبیریهێنایەوە کە ئەمساڵ لە ١٤ی ئازارەوە لە سەرانسەری شەهبا چالاکی بۆ نەورۆز ئەنجام دەدرێت و نەورۆز لە هەموو کەسێک پیرۆز بێت.

ف.ق