گەنجانی هەرێمی فورات دژی پیلانگێڕی ڕێپێوانیان کرد

گەنجانی هەرێمی فورات بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم ڕێپێوانیان کرد. گەنجانی ڕایانگەیاند، تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە گۆڕەپانەکان دەبن.

دەوڵەتانی هەژموونگەرا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ پیلانێکی نێونەتەوەییان دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکرد. گەنجانی هەرێمی فورات بۆ شەرمەزارکردنی ساڵیادی دەستپێکردنی پیلانگێڕییەکە چالاکییەکیان ڕێکخست. دەیان گەنج لە گردی مشتە ئەلنور کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی ژنانی ئازادی کۆبانێ ڕێپێوانیان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

پاش گەیشتن بە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان بەڕێوەچوو. ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج، ڕودین بۆزان، بەناوی گەنجانەوە قسەی کرد و گوتی: "ویستیان لە ڕێگەی پیلانگێڕێیەکەوە نەتەوەیەک لەناوببەن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی فیکرەکانییەوە پیلانگێڕییەکەی پووچەڵ کردەوە. ٢٥ ساڵە پیلانگێڕی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. دەوڵەتانی دەسەڵاتدار دەیانویست لە ڕێگەی پیلانگێڕییەکەوە فیکری ڕێبەر ئاپۆ لەناوببەن، گۆشەگیری بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێنن، دەیانەوێت گەل و ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیر بکەن. پێویستە بزانرێت ئەمە دۆزی ئێمەیە، خاوەندارێتی لە ڕێبەرەکەمان دەکەین، وەک گەنجان لەسەر فیکری ڕێبەر ئاپۆ دژی پیلانگێڕی تێدەکۆشین".

چالاکییەکە بە گوتنەوەی درووشم کۆتایی هات.