گەنجانی هەرێمی فورات پشتگیری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان" دەکەن
گەنجانی هەرێمی فورات بە ڕێپێوانێکی مەشخەڵیی بەشداریان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کرد.
گەنجانی هەرێمی فورات بە ڕێپێوانێکی مەشخەڵیی بەشداریان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کرد.
دەیان گەنجی هەرێمی فورات بە ڕێپێوانێک بەشداربوون لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید عەگید دەستی پێ کرد، تا پارکی ١٩ ی تەموز بەردەوام بوو.
لەوێ بۆ یادکردنەوەی شەهیدان خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو. پاشان، لە ئیدارەی پاراستنی گەنجانی هەرێمی فورات، خەلیل عەلی، گوتی: "وەک گەنجان بەشداری هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. لە ٧٤ شار بانگەواز دەکرێت بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ئێمەش وەک گەنجانی کۆبانێ سڵاو لەم هەڵمەتە دەکەین و بەشدار دەبین. تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت، پرسی کورد چارەسەر نابێت. سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین".
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.