گەنجانی ڕۆژئاوا پشتگیری لە "هەڵمەتی ئازادی" دەکەن
مەجلیسی گەنجانی سوریای دیموکراتیک، ڕایگەیاند، پشتگیری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن.
مەجلیسی گەنجانی سوریای دیموکراتیک، ڕایگەیاند، پشتگیری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن.
مەجلیسی گەنجانی سوریای دیموکراتیک چالاکییەکی لە پارکی ٤ ی نیسانی حەسەکە ئەنجامدا و بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، پشتگیری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن.
ئەندامی مەجلیسەکە ئەحمەد عەلی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا، ٢٥ ساڵ بەسەر گرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێپەڕ بووە، لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرییەکی نامرۆڤانە و نائەخلاقی بەڕێوەدەچێت. مەجلیسەکە ئاماژە بەوە دەکات، گۆشەگیری دژی پێوەرە نێونەتەوەییەکانە و تاوانێکی مرۆییە.
مەجلیسەکە پشتگیری خۆی دووپاتکردەوە بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و گوتی: "ئێمە وەک مەجلیسی گەنجانی سوریای دیموکراتیک بە هەموو ڕێکخستن و پارت و ڕێکخراوی ژنانی گەنج و گەنجانی دیموکراتیک، بە جۆشوخرۆشەوە بەشداری ئەم هەڵمەتە دەبین. ئێمە گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەرێتی شەرمەزار دەکەین و داوای ئازادی جەستەیی وی دەکەین. بانگەواز لە تەواوی گەلانی بندەست، ژنان و گەنجان دەکەین، تێکەڵی ئەم هەڵمەتە بن و پشتگیری لێ بکەن، تاوەکو ئامانجەکانی ڕێبەرێتی لەپێناو پێکهێنانی ڕۆژهەڵاتێکی ناوینی دیموکراتیک و ئازاد بۆ تەواوی گەلان و مرۆڤەکان بێتەدی".